بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود خۆشناو لە گفتوگۆ لەگەڵ رۆژنامەی "المدی" عێراقی رایگەیاند، لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە رووداوەكانی ئەم دواییەدا پابەندبوون بە دانبەخۆدا گرتن و هەوڵیان داوە بە مەبەستی رێگریكردن لە خوێنڕشتن لە عێراق لە بانگەشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربكەونەوە، دەشڵێت: موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رێگری لە رژانی خوێنی عێراقییەکان کرد.
ناوبراو ئاماژەی دا بەوەی کە عێراق ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا بوویەوە، بەڵام ڕێگری کرا لەوانەی ویستیان دۆخی ناوخۆی وڵات تێکبدەن و بەنزین بەسەر ئاگردا بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە یەکێتیی نیشتمانی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بکات بە پارتیشەوە بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانی ئێستای وڵات و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
Your Comment