بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له په‌یامێکدا لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی عێراق بڵاویکرده‌وه، "وڵاته‌که‌مان به هه‌لومه‌رجێکی ناهه‌موار تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته هه‌مووان به گیانی لێپرسراویه‌تی مامه‌ڵه بکه‌ین به ئاڕاسته‌ی هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و نه‌هێڵین وڵاته‌که‌مان به‌ره‌و دووریانێکی نادیار و مه‌ترسیدار هه‌نگاو بنێت، که هیچ که‌س و لایه‌نێک لێی سوودمه‌ندنابن".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه، "خۆپێشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد مافێکی ده‌ستووریی پارێزراوه، به‌ڵام پێویسته خۆپیشانده‌ران پابه‌ندی یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتی وڵات بن، په‌کخستنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت".
سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "کارێکی مه‌ترسیداره و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه، بۆیه داوا له رۆڵه‌کانمان له خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ین دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت جێبهێڵن و رێگه به هێزه ئه‌منییه‌کان بده‌ن ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی".
بەرهەم ساڵح ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات ئه‌رکێکی گه‌وره و گران ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌کان که به گیانێکی به‌رپرسانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستادا بکه‌ن و له‌م قۆناغه‌دا له پێناو ئاشتی و ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان کێشه و گرفت و ململانێکانیان وه‌لانێن و خۆیان له توندوتیژی و خوێنڕشتن بپارێزن و له خه‌می پاراستنی وڵات و نیشتمان و سیسته‌می دیموکراسی و ده‌ستوری وڵات بن، گه‌له‌که‌مان له‌پێناو عێراق باج و قوربانی زۆریداوه، بۆیه ناکرێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بین و به‌که‌م سه‌یری بکه‌ین".
Your Comment