بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، به‌وپه‌ڕى "په‌رۆشى" و "نيگه‌رانييه‌وه" له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانن كه "تادێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن."
بەگوتەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، خۆپێشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ره‌وا و ده‌ستووريى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه "ئاڵۆزتر" ده‌كات.
نێچيرڤان بارزانى داوا لە لایەنەکان و خۆپێشاندەران دەکات دامەزراوەکان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و "له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه."
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جیديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه رێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى."
Your Comment