ئەگەر ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرچاو بگیردرێت كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه،‌ به‌ڵام ڕێوشوێنی یاسایی و ده‌ستوری خۆی هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە،"ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا عێراقی تێدایه‌ هه‌تاسه‌ر نابێت وا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بدۆزرێته‌وه‌ ئێمه‌ نه‌خشه ‌ڕێگه‌یه‌كمان پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ هه‌شت خاڵ له‌خۆی ده‌گرێت، پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت زۆر زۆر گرنگ ده‌بێت".

ناوبراو زیادی کرد یه‌كێک له‌وانه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانداین كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نییه،‌ به‌ڵام ڕێوشوێنی یاسایی و ده‌ستووریی خۆی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌بێت حكوومه‌تێكی ئینتقالی دروست بكرێت كه‌ حكوومه‌تێكی بچووكراوه‌ بێت ئه‌و حكوومه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌بێت، هەروەها‌ ئیش وكاره‌كانیشی دیاریكرا و بێت به‌وشێوه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌توانین بڵێن ئه‌م حكوومه‌ته‌ كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات وه‌كوو ده‌زانرێت ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌ ناتوانێت كاری گه‌وره‌تر بكات له‌و كارانه‌ی كه‌ پێی ڕاسپێردراوه‌ واته‌ له ‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌ ڕۆژانه‌یه‌كانی هاوڵاتیان و حكوومه‌ته‌گ.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێک هه‌بێت و ئه‌م حكوومه‌ته‌ لایه‌نگری بۆ هیچ لایه‌نێک له‌م دوو به‌ره‌یه‌ نه‌بێت چ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و چ ڕه‌وتی سه‌در پێموایه‌ ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات، به‌مه‌رجێک ده‌بێت ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ پشتگیری له‌م حكوومه‌ته‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكارانه‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ هه‌بێت بۆ چاكسازی به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ی ئێمه‌ باسمان كردوه‌ هه‌مووی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داواكارییه‌تی و ته‌نانه‌ت له ‌شۆڕشی تشرین له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌مان داواكاریان هه‌بوو، بۆیه‌ داواكاریه‌كان داواكاریه‌كی گشتگیره‌ په‌یوه‌ندیی به ‌خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ جێبه‌جێ كردنیشی زۆر ئاسانه‌".

سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئه‌و دوو بەرەدا، بۆیه‌ من پێموانییه‌ بتوانرێت له‌كاتی بوونی خۆپیشانده‌رانی ڕه‌وتی سه‌دری له‌ناو په‌رله‌ماندا كۆبوونه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ده‌كرێت له ‌به‌غداد له ‌شوێنێكی تر بكرێت له ‌ڕاستیشدا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕوونادات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕن له‌ ناویشیاندا ڕه‌وتی سه‌دری بۆیه‌ وائاسان نییه‌ ئێستا باس له‌وه‌بكه‌ین بێئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخه‌كه‌ هێو بێته‌وه‌ بێئه‌وه‌ی كه‌ دابنیشن لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ من پێموانییه‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ک بكرێت".

باسی لەوەش کرد، "ئێستا ئه‌گه‌ر سەرنج بده‌ین به‌ته‌نها ماڵی كورد نییه‌ په‌رته‌وازه‌یه،‌ به‌ڵكوو هه‌موو سونه‌ و شیعه‌ بەوجۆرەن، له ‌هه‌موودنیادا قۆناغه‌كانی كه‌ گۆڕانكاری دروست ده‌بێت پێویسته‌ وه‌كوو یه‌كتر بیرنه‌كرێته‌وه‌ بیروبۆچونه‌كان وه‌كوو یه‌ک نه‌بن و هه‌ریه‌كه‌ دید و بۆچوونی سیاسی جیاوازی هه‌بێت من پێموایه‌ ئه‌مه‌ كارێكی ئاساییه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌نه‌كانی تریش هه‌یه‌".

بەوتەی سروە عەبدولواحید: "من پێموایه‌ ئه‌مجاره‌ خه‌ڵک ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بچێت بۆ ده‌نگدان ده‌نگه‌كه‌ی گرنگه‌، و‌ ده‌توانێت خه‌ڵكی باشتر بنێرێته‌ په‌رله‌مان ئه‌م سیاسیه‌ ته‌قلیدیانه‌ كه‌ له‌ 2003 وه‌ حكومی عێراق ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چ له‌ هه‌رێمی كوردستان و چ له‌باشور و ناوه‌ڕاست ده‌توانن به‌ده‌نگه‌كانیان ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ قه‌باره‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و بۆیه‌ من پێموایه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوبارە بكرێتەوە خه‌ڵک زیاتر ده‌چێت بۆ دەنگدان".

News Code 6737

Your Comment

You are replying to: .
captcha