بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق (نینا) ڕایگەیاند: تائێستا هەردوو لایەنی سەرەکیی هەرێمی کوردستان کە بریتین لە یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا نەیانتوانیوە ڕێکبکەون لەسەر دەست نیشان کردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
مەحموو عوسمان ئەمەشی ڕاگەیاند کە درێژەی ناکۆکیهکان لە نێوان چوارچێوهی ههماههنگی و ڕهوتی سهدر چالاکییەکانی حکوومهتی پهکخستووه وهک ئهوهی که جگه لهوان هیچ کهسێکی تر له پڕۆسهی سیاسی عێراقدا نییه و ئەوان ڕێز له لایهن و بزووتنهوهکانی دیکەی عێراق ناگرن.
ناوبراو دهشڵێت: ئهو کێشانهی ڕوویانداوە زۆر سەیرە، چوونکە دوای پشتڕاست کردنەوەی هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق لەلایەن موقتەدا سەدرەوە؛ چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕەزایی دەربڕیوە لەو هەڵبژاردنەدا و دەڵێت کە ساختەکاریس تێیدا کراوە.
ئەم سیتسەتوانە کوردە جەختیشی کردەوە کە پێویستە پەرلەمان بەردەوام بێت لە چالاکیی یاسادانان و کۆبوونەوە ئەنجام بدات بۆ پەسەند کردنی ئەو یاسایانەی کە گەلی عێراق داوای دەکات و دواتر لەنێوان سەرکردەی ئیئتیلافە جیاجیاکاندا گفتوگۆ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێک لە ماددە و بڕگەکانی دەستوور هەموار بکەنەوە. ئەگەرنا وڵات بەرەو ئاژاوە دەڕوات و ئەم پرسە مەترسی لەسەر عێراق دروست دەکات.
Your Comment