بەپێی هەواڵی کوردپرێس، صبحی المندلاوی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "الفرات نیوز" رایگەیاندووە، تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان نەداوەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر مێزی دانوستانەکان دابنیشن و ڕوانگەی خۆیان بخەنەڕوو.
ئەلمەندلاوی ڕاشیدەگەیەنێت تەنها داواکاریی ئێمە ئەوەیە کە هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق لەسەر مێزی دانوستانەکان دابنیشن و هۆشداریی ئەوەشی دا لەوەی عێراق ڕووبەڕووی بنبەستێکی سیاسی نوێ دەبێتەوە.
Your Comment