بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانەگاز لە ڕاپۆرتێکدا چالاکییەکانی خۆی لە نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: كۆی به‌رهه‌مهێنانی گاز له هه‌رێمی كوردستاندا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕیژه‌ی 1% زیادی كردوه، هه‌روه‌ها پێشکەوتنی باشیشی له فراوانکردن و گەشەپێدانی ئاسانکاریی پڕۆسەی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه به‌ده‌ست هێناوه.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هه‌رچه‌نده له مانگی (حوزه‌یران/6) كاركردن له كێڵگه‌كه به‌هۆی نیگه‌رانیه ئه‌منییه‌كانه‌وه راگیرا، بەڵام کۆمپانیاکە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە و دەستپێکردنەوەی کاره‌كان.
دکتۆر پاتریک ئەلمان وارد، بەڕێوەبەری جێبه‌جێكاری کۆمپانیای دانەگاز لەمبارەوە رایگه‌یاند: "دانه‌گاز له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئەنجامی بەهێزی بەدەست هێناوە، سەرەڕای خراپتربوونی ناسەقامگیریی و گەشەسەندنی بەرەنگارییە ئابوورییە جیهانییەکان و بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچوون".
Your Comment