بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-8-2022، مەسعوود بارزانی لە پیرمام پێشوازییی کرد لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: "کار بکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت".
Your Comment