خۆپێشاندانەکانی بەغدا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و خۆپێشاندانەکانی بەغدا ڕایگەیاند، ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدررێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا پەیامێکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "وەك قۆناغی یەكەم خۆپیشاندەران ناوچەی سەوزیان ئازاد كردووە کە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئازادکردنی سەرجەم نیشتیمان."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە هێزە چەكدارەكان و هۆزەكان و گەلی عیراق دەکەم شۆڕشی چاکسازی سەربخەن و نیشتمان ئازاد بكەن."

لە پەیامەکەیدا سەدر دەشڵێت: " ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسی و دەستور و هەڵبژاردن کە ئەوەش لە بەرژەوەندی نیشتیمانە."

News Code 6563

Your Comment

You are replying to: .
captcha