به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2016 که هێزی کوردی سووریا پێشڕه‌وتێکی خێرای له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌و وڵاته بوو و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵاتی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه تورکیا نیسبه‌ت به له‌ناوبردنی ڕێڕه‌وی کوردی له باکووری سووریا -که له‌و ڕێڕه‌وه وه‌ک ڕێڕه‌وی تیرۆریزم ناو ده‌بات- هۆشدار ده‌دات.
سوپای تورکیا نزیکه‌ی 80 هه‌زار هێز و چه‌کوچۆڵی سه‌ربازیی قورسی له سنووره هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێگیر کردووه و هه‌ڕه‌شه ده‌کات که دووهه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی خۆی بۆ سه‌ر کوردی سووریا -که ئه‌نقه‌ره ئه‌وان شوێنکه‌وتوو و سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ده‌زانێت- ئه‌نجام ده‌دات. مانگی مارچی 2018 تورکیا یه‌که‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی به‌ربڵاوی دژ به کوردی سووریا له‌ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون" ئه‌نجام دا و کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریای داگیر کرد که له‌لایه‌ن کورده‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرا و به‌م شێوازه لکاندنی ئه‌و کانتۆنه کوردنشینه به دوو به‌شی دیکه‌ی کوردنشینی باکووری سووریای هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
چارلز لیستر توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ توندئاژۆیی و تیرۆریزمی په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی به‌مزووانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا به که‌ناڵی PBSی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: سه‌رم سۆڕ نابێت له‌وه‌ی که تورکیا کرده‌وه‌یێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردی سووریا ئه‌نجام بدات به‌ڵام کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی تورکیا به قه‌ده‌ر بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا یان جووڵه‌یێکی خێرا و کورتی سه‌ربازی به ژماره‌ی سه‌ربازی که‌م له ناو باکووری سووریا و له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی ده‌بێت.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، ناوبراو ئاماژه به هاوپه‌یمانیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ڕاگه‌یاندنی پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌وان و هه‌روه‌ها هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌کات و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که مومکینه سوپای تورکیا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باکووری سووریا ئه‌نجام بدات به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌مریکا تۆڵه‌ی ئه‌و کاره له تورکیا ده‌سێنێته‌وه.
به‌ڵام مۆنا یه‌عقووبیان توێژه‌ری کاروباری سووریا ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد کرد و گوتی: جگه له مه‌ترسیی هێرشی به‌مزووانه‌ی تورکیا هه‌ندێک بابه‌تی دیکه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده له‌وان ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب له‌و هێزانه، زیادبوونی گوشار بۆ سه‌ر ئه‌و هێزه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا.
چارلز لیستریش باسی له مه‌ترسیی له‌ناوچوونی هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد کرد به بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب و جه‌ختی کرده‌وه: کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ده‌توانێت خه‌سار له پێکهاته‌ی هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment