هەولێر ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی و گومرگی بە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات، کە حکوومەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕیوە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و داھاتە فیدراڵیەکان رادەستی بەغدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاندووە: لەکۆبوونەوەکەی نێوان لیژنەکانی دارایی و نەوت و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ژمارەیێک پەرلەمانتاری نوێنەران لەگەڵ وەزیرانی دارایی کە تایبەت بوو بەپرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و رادەست نەکردنی نەوت، بە وردی باسی ئەو کێشانە کرا.

حەسەن ئاڵی وتیشی: "ھەردوو وەزیری نەوت و دارایی عێراق ئاشکرایان کرد کە حکوومەتی ھەرێم و ناوەند لەرێکەوتن نزیک بوونەتەوە، ھەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بە رادەست کردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و ھەروەھا رادەست کردنی داھاتە فیدراڵیەکان بەداھاتی دەروازەکانیشەوە".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە بەرامبەر ئەو ھەڵوێستەی حکوومەتی ھەرێم، بۆساڵی داھاتوو عێراق بودجەی ھەرێم دەنێرێت نەک تەنھا مووچە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەدا کە لەدوای کۆتایی ھاتنی پشووی پەرلەمانی عێراق لەمانگی ٩دا، ئەنجومەنی وەزیران بودجەی ٢٠٢٠ ئامادە دەکات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات کە تەواوی وردەکارییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەخۆ دەگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65448

Your Comment

You are replying to: .
captcha