چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە راگەیاندووە "لەگەڵ ئەوەی هێرش کردنە سەر پەرلەمان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەهۆی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە بوو، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە کاندید کردنیەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "کێشەی رەوتی سەدر تەنها لەسەر سودانی نییە، کێشەی ئەو پێکهێنانی حکوومەتە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆیە هەر کاندیدێکی دیکە بهێنینە پێشەوە ئەوان هەمان هەڵوێستیان دەبێت، هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن، بەڵام نامەنتقییە، هەر خۆپیشاندانێک بکرێت و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن و کاندیدەکان بگۆڕن، ئەم کاندیدە پاش گفتوگۆیەکی دورودرێژ و بە رێکەوتن لەنێوان لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دانراوە".

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی دو رۆژی رابردووش وتی "ئەمە ئاماژەیەکی خراپە، کە لایەنێکی سیاسی ئاراستەی خۆپیشاندان بکات و هێرش بکەنە سەر بینای پەرلەمان، ئەمەی روویدا هەموو چوارچێوە یاساییەکانی تێپەڕاندووە، دەبوو هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێبکەن بچنە ناوەوە، بەبۆچوونی من، هێزە ئەمنیەکان بەو هێز و کەرەستانەی هەیانبووە، جددی نەبوون لە رێگریکرن لە خۆپیشاندەران لە چوونیان بۆ ناو بینای پەرلەمان".

News Code 6544

Your Comment

You are replying to: .
captcha