کوردپرێس:
كاروان ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان به پێگه‌ی "مه‌علوومه"ی ڕاگه‌یاندووه: كوتله كوردییه‌كان به‌سازان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌ستنیشان كردنی پارێزگاری نوێی که‌رکووک له شاری به‌غدا به‌ڕێوه بچێت .
ناوبراو له به‌شێكیتری قسه‌كانیدا زیادی کرد: پارتی دیموكرات و هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌به‌ر هۆكاری نادیار ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه بێنه شاری که‌رکووک له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتوون كه له‌پێناو كۆتایی هێنان به دۆسیه‌ی پارێزگاری که‌رکووک دانیشتنه‌كه له شاری به‌غدا بكرێت .
لای خۆیشیه‌وه محه‌مه‌د خدر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌سه‌ر پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ئاشكرای كرد كه هه‌ر دوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای که‌رکووک بڕیاریان داوه به هیچ جۆریک ڕازی نه‌بن به‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ببرێته ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: پۆستی پارێزگاری که‌رکووک تا به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌ر لای پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه و ڕاكان جبووری ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ده‌بات .
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment