کوردپرێس:
ڕۆژی شەممە 27ی تەمووزی 2019 عەبدولساتر مەجید، وەزیری پێشوی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، "لە کابینەی هەشت هەر وەزیرێک بڕی 30 هەزار دۆلاری وەک دیاری پێدەدرا".
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیێکدا رایگەیاند، "سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولستار مەجید، وەزیری پیشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکوومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە".
داوا لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشو دەکەین موڵک و ماڵی حکومەت لە ئۆتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچوونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاوەکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە".
دەقی رونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولستار مەجید، وەزیری پیشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچوونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاوەکوو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.
Your Comment