کوردپرێس:
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی کونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی، ئه‌میر حسێن عبداللهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام داوه و تۆپباران کردنی شاری زاخۆی سه‌رکۆنه کرد. .
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزانی قوبانیهکان، حکوومه‌ت و گه‌لی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق کرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، فوئاد حسێنی له بڕیار و دیدگای سه‌رانی سێ وڵاتی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ی تاران، به تایبه‌ت ده‌رباره‌ی جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی رێگا ئاشتیخوازه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له سنووره‌کان دا، ئاگادار کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای سوپاسی هاوخه‌می و پرسه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند: "له شوێنی تۆپبارانه‌که ئاماده بووه و له نزیکه‌وه به‌دواداچوونی بۆ دوا گۆڕانکاریه‌کان کردوه و تۆپباران کردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به توندی ئیدانه کردووه و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی به پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراق ناساند".
Your Comment