یەكێتی گۆڕانكاریی لە ناوی كاندیدەكان كرد و دوابڕیاری ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ كابینەی حكوومەتی داهاتوو بڵاو كردەوە و وەك دەردەكەوێت گۆڕانكاری لە ناوی كاندیدەكان كراوە و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ لە لیستی كاندیدەكان دەرهێندراوە.

کوردپرێس:

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەكۆبوونەوەی خۆیدا لەڕۆژی ٦-۷-۲۰۱۹ كاندیدانی یەكێتی بۆ سەرۆكایەتییەكان و وەزارەتەكانی هەڵبژارد و پەسەندی كرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، هەر یەك لە رێواز فایەق بۆ سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان، قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەت، جەعفەر شێخ مستەفا بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم، دیاری كران.

وەك وتەبێژی فەرمیی یەكێتی ئاشكرای كردووە، ناوی كاندیدەكان بەم جۆرە دابەشی سەر پۆستەكان كراون:

شۆڕش ئیسماعیل بۆ وەزیری پێشمەرگە.

د. دارا ڕەشید مەحمود بۆ وەزیری پلاندانان

د. ئارام محەمەد قادر بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری ڕۆشنبیری.

بێگەرد دڵشاد شوكراللە بۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

خالید سەلام سەعید بۆ وەزیری هەرێم.

نەسرەدین مەحموود مەولوود بۆ سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.

ئیسماعیل مەحموود بۆ سەرۆكی دەستەی گشتیی كاروباری مین.

عوسمان ئیسماعیل حسێن بۆ سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار.

بەپێی ناوی كاندیدەكان بێت دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كە شەوی ڕابردوو لە میدیاكانەوە ناوی بۆ كاندیدی وەزیری پلاندانان بڵاو كرایەوە لە ئێستادا ناوەكەی لادراوە و بەپێی زانیارییەكان پۆستی ئەمنیی پێ‌ دەدرێت.

News Code 64829

Your Comment

You are replying to: .
captcha