کوردپرێس: به‌شیر حه‌داد بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی "وه‌ک ده‌زانرێت ئێستا شانده‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌هاتوچۆدان بۆ گفتوگۆ، بابه‌تی بوودجه بۆ ئه‌مساڵی 2019یه، كه چه‌ند مانگێكی ماوه، مه‌ترسی بڕینی له‌سه‌ر نییه، چوونكه ئه‌وه له یاسای بوودجه‌دا چه‌سپێنراوه، به‌ڵام ناتوانین بۆ ساڵی 2020 گه‌ره‌نتی بده‌ین چۆن ده‌بێت؟ كه ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌مێنێت كه‌متر یا زیاتر؟ چوونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێن له‌نێوان هه‌ردوولادا".
به‌شیر حه‌داد هه‌روه‌ها وتی: "حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه به‌ڕاده‌ست كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر راده‌ستیش نه‌كرا ئه‌مه له‌یاسای بودجه‌دا چاره‌سه‌ركراوه، كه له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندنه‌بوو ئه‌وا پاره‌ی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێت و ئه‌وه‌ی مایه‌وه ده‌یدرێتێ، ئێستاش هه‌روا ده‌كرێت واته حكوومه‌تی عێراقی هه‌موو بوودجه‌ی هه‌رێمی نه‌ناردوه، به‌ڵكوو پاره‌ی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی لێ بڕیوه، ئه‌مه‌ش دووباره له یاسادا جێگه‌ی بۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕه نه‌وته راده‌ستی به‌غدا بكات تا بۆ ساڵی 2020 ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات".
به‌شیر حه‌داد وتووشیه‌تی "حكوومه‌تی عێراقی به‌ناوی مووچه، بوودجه ناداته هه‌رێم ئه‌مه به‌شی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، جا هه‌رێم بۆ مووچه یا بۆ شتی تری به‌كارده‌هێنێت ئه‌وه بۆ خۆی ده‌زانێت چی لێده‌كات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment