هه‌ڵسووڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کرا

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بانگهێشتی هه‌ڵسووڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ کرد به‌ مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئیدعاکان سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ باکووری عێراق.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ست که‌وتووه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 30ی حوزه‌یرانی 2019 حیسام محه‌مه‌د هه‌ڵسووڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی نێوان دوو وڵات بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کراوه‌.

هۆکاری بانگهێشت‌کرانی هه‌ڵسووڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ ئه‌و ئیدعایانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ زیانی خه‌ڵکی سڤیل به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ باکووری عێراق ئاراسته‌ کراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ھه‌بوونی زیانی خه‌ڵکی سڤیل له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا دژ به‌ په‌که‌که‌ به‌ ھه‌ڵسووڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراقی گوتووه‌ که‌ گشت ئه‌و لێدوانانه‌ی دراون بێ‌بنه‌مایه‌ و جێگه‌ی قبووڵ‌کردن نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64668

Your Comment

You are replying to: .
captcha