کوردپرێس:
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له میانی وتارێكیدا له لووتكه‌ی ئابووری و بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و توركیا رایگه‌یاند، قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی تورکیا 10 بۆ 12 ملیار دۆلارە.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه قەبارەى ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بگەیەنینە 20 ملیار دۆلار".
سه‌فین دزه‌یی زیادیشی کرد: "به‌هۆی بڕیاری یه‌كخستنی خاڵه گومرگییهكانەوە هه‌ندێک كێشه و گرفت بۆ بازرگانانی توركیا دروست بوو، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمەوە هه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام به‌شێك له كێشه‌كان په‌یوه‌ندیان به حكوومه‌تی عێراق هه‌یه پێویسته ئه‌وان چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
شایانی باسە بە بەشداریى 80ى کۆمپانیاى ناوخۆی کوردستان و 60 کۆمپانیاى توركی، لووتکەى ئابورى و بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا له شاری هه‌ولێر بەڕێوە چوو.
Your Comment