کوردپرێس: ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی لووتكەی G20، لە شاری ئۆساكای ژاپۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆ بووەوە.
لە كۆبوونەوەکەدا لەگەڵ پوتن، ئەردۆغان رایگەیاند: ھیچ گرفتێک لە كڕینی سیستمی بەگری مووشەكی ئێس 400ـی رووسی نییە و گرێبەستمان لەگەڵ رووسیا وەک جۆی جێبەجێ دەكرێت، ئێستا كار لەسەر شێوازی وەرگرتننی دەكرێت و كارەكان بەرەو كۆتایی دەچن.
بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپیش، ترەمپ رایگەیاندووە: نا دادپەروەری بەرامبەر توركیا كراوە، چوونكە ئیدارەی ئۆباما نەیھشتووە سیستمی پاتریۆت بە توركیا بفرۆشرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراشی کردووە، بۆ سەردانکردنی تورکیا بانگهێشت کراوە و لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام دەبن.
روونیشی كردووەتەوە، رەنگە رێگەچارەی دیكە بۆ پرسی كڕینی ئێس 400 لەلایەن توركیا بدۆزرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment