به‌غدا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر هاوتاکردنی مووچه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ بڕیاری كۆتایی نزیک بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ و ئیمتیازی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان هاوتای به‌غدا بكرێت و بودجه‌شیان بخرێته‌ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: شاندی وه‌زاره‌ت و ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق له‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانیان كردین و ئێمه‌ش چووینه‌ به‌غدا و هه‌ردوولا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌غدا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر هاوتاکردنی مووچه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک عێراق ده‌ربڕی.

ناوبراو گوتیشی: "له‌ ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه‌ ئه‌وان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام گرفت هه‌یه‌ له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی یاسای شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ وه‌ک یه‌كی لێبكرێت و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت ماف و ئیمتیازی شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئه‌وانی لێبكرێت چوونكه‌ هی ئه‌وان زیاتره‌. لیژنه‌كان خه‌ریكی كاره‌كانن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 64609

Your Comment

You are replying to: .
captcha