بەپێی هەواڵی کوردپێس، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له شاری ئیسفه‌هان، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو روونكردنه‌وه‌ی دا و باسی له‌وه‌كرد كه گرژییه‌كان له ناوچه‌كه رۆژ له‌دوای رۆژ روو له هه‌ڵكشانن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كرد ده‌رفه‌تی تاوتوێ كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌یدا بۆ ره‌خساوه و چاویان به‌وه‌دا خشاندووه‌ته‌وه كه ده‌توانن له‌باره‌ی سزاكانه‌وه چ شتێک ئه‌نجام بده‌ن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپییه‌كان و ئێران‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كه‌ین".
چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیری هێنایه‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران له دووشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان كۆبوونه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ زه‌ریف به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و بڕیارانه كردووه كه له لووتكه‌كه‌دا دراون.
چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری هاوبه‌ش له نێوان ئێران و توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، رایگه‌یاند سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌حمود واعیزی و وه‌زیری وزه‌ی ئێران، ره‌زا ئه‌رده‌كانیان سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا تاوتوێی زۆر بابه‌تی وه‌ک به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی له بازرگانی و قه‌باره‌ی بازرگانی دوولایه‌نه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زه‌ریف واژوویان له‌سه‌ر پلانی راوێژكاری كردووه.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment