ئەگەر پارتی لەگەڵ خۆ پاڵاوتنی بەرهەم ساڵح لاریی ببێت، یەکێتی کاندیدی بەدیلی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێتی نیشتمانی بۆ سەرۆکایەتی عێراق لاریی هەیە یەکێتی دەتوانێت کەسێکی دیکە بە بەدیل دابنێت.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، حەسەن ئالی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مەعلوومە رایگەیاند: "یەکێتی مکووڕە لەسەر دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی عێراق، بەڵام ئەگەر پارتی دیموکرات ڕازی نەبێت ئەوکات لەتیف ڕەشید کاندید دەبێت".

ئالی ئەوەشی خستەڕوو گفتوگۆکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات هێشتا بەردەوامە و ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتنی نێوان هەردوو لایەن سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دوای جەژنی قوربان دەکرێت و بە بەدەست هێنانی دەنگی متمانە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.

ناوبراو جەختیشی کردەوە، یەکێتیی بیر لە بەرژەوەندی گشتیی گەلی عێراق دەکاتەوە و هەرگیز ڕێگر نابێت لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ئەگەر پێویست بکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانیدا دەکات.

News Code 6398

Your Comment

You are replying to: .
captcha