بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا، پیرۆزبایی لە حكوومەت و میللەتی سووریا كرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هیوادارم خوای گەورە بە بەرەکەتی ئەم جەژنە ڕەحمەتی خۆی بەسەر گەلانی موسڵمان بە تایبەت گەلانی خۆڕاگری ئێران و سووری ببارێنێت..
ڕەئیسی وێڕای ئاماژه به پێویستیی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان هه‌ردوو وڵات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی سووریای بۆ تاران به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد و جه‌ختی كرده‌وه: له‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕێككه‌وتنی باش كراوه كه پێویسته به جددی هەوڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی بدرێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له میحوه‌ری به‌رخۆدان و به تایبه‌تی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت، وتی: ئێران پشتیوانی له جێگیرکردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌كات و دژایه‌تی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی بیانییە له سووریا.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربان پیرۆزبایی له حکوومه‌ت و میلله‌تی ئێران کرد، و داوای له ئایه‌توڵڵا ڕه‌ئیسی کرد که دڵسۆزانه‌ترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بکات.
سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕاشیگه‌یاند که دوژمنانمان ڕۆژ له دوای ڕۆژ له به‌رامبه‌ر میحوه‌ری به‌رخۆدان لاوازتر ده‌بن و وتی: ئێران و سووریا له یه‌ک بەرەدان و "هیوادارم جه‌ژنی ساڵی داهاتوو بگێڕین له کاتێکدا گه‌لانی ئێران و سووریا شاهیدی سەرکەوتنی زیاتر دەبن".
Your Comment