فوئاد حسێن و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا/ عێراق ئامادەیە بەستێن بۆ دانوستانی نێوان ئێران و سعوودیا فەراهەم بکات

بەشی ئێران- وەزیری دەروەی ئێران سپاسی و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی عێراق دەربڕی لەبارەی کارئاسانی کردن لە کاروباری حاجیانی ئێرانی و داوای لەو وڵاتە کرد بەدواداچوون بۆ دیکەی پرسەکانیش بکات.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییه‌که‌ی، په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دوایین پێشهاته‌کانی گۆڕه‌پانی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی کرد، بۆ هه‌وڵه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی کارئاسانی بۆ کاروباری زیاره‌تکارانی ئێران بۆ سعوودیه‌ و داواشی له‌ عێراق کرد، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و کێشانه‌ بکات که‌ رووبه‌ڕووی حاجیان ده‌بنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی دووپاتکرده‌وه‌ بۆ: "ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ سیاسییه‌کانی نێوان تاران و ریاز له‌ به‌غدا"، هیوای خۆی ده‌ربڕی که‌ "ئه‌و دانوستانانه‌ ببنه‌ هۆی پێشهاتی ئه‌رێنی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات".

News Code 6309

Your Comment

You are replying to: .
captcha