ژمارەیێک ژن و منداڵی داعش له کوردستانی سووریاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەلجیکا

بەشی جیهان- وڵاتی به‌لجیکا 16 منداڵ و 6 ژنی داعشی له‌ که‌مپی هۆڵی کوردستانی سووریاوە له ‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ‌ئاژانسی فرانس24 بڵاوی کردەوە، سه‌رجه‌م ئه‌و منداڵانه‌ی به‌لجیکا له‌ کامپی هۆڵ گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی ته‌مه‌نیان له‌ خوار 12 ساڵه‌وه‌ بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و 6 ژنه‌ ره‌وانه‌ی عێراق کراون بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگای وشکانییه‌وه‌ سنووری عێراق تێپه‌ڕێنن و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ به‌لجیکا بگوازرێنه‌وه‌.

تۆڕی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی به‌لجیکی RTBF ڕایگه‌یاند، ئه‌م دایکانه‌ له‌ به‌لجیکا به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ چالاکییه‌کانی گرووپێکی تیرۆریستی سزا دراون، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری کراونه‌ته‌وه‌، له‌ کاتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت منداڵه‌کان پێش ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستبکرێنه‌وه‌ پشکنینی پزیشکیان بۆ بکرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پاراستنی لاوانه‌وه‌.

داواکاری گشتی فیدراڵی به‌لجیکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه‌، "شه‌وی رابردوو شاهیدی دوا قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنێک بوو که‌ ئامانج لێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 16 منداڵی به‌لجیکی له‌ سووریا بوو، به‌ یاوه‌ری دایکانی به‌لجیکی".

ده‌زگای "ئۆکام"ی به‌لجیکی که‌ به‌رپرسی شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستییه‌ رایگه‌یاندوه‌: "ئه‌و منداڵ و دایکانه‌ی پێشتر له‌ که‌مپی هۆڵ ده‌ژیان پێویستیان به‌ به‌دواداچوونی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌، که‌ شتێکه‌ ده‌توانرێت زۆر ئاسانتر له‌سه‌ر خاکی به‌لجیکا مسۆگه‌ر بکرێت.

News Code 6258

Your Comment

You are replying to: .
captcha