بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکیدا کەبەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد رایگەیاند: پێویستە دەست لەناودەست لەگەڵ هێزە سیاسییەکان و بەرەنگاری گشت ئالنگاری و ئەو لەمپەڕانە ببینەوە کە وڵاتەکەمان رووبەڕوویان دەبێتەوە.
لە پەیامەکەی قەیس خەزعەلیدا هاتووە: "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برام بافڵ تاڵەبانی بەڕێز دەکەم، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بەردەوامبوون لەسەر رێچکە نیشتیمانییەکەی سەرکردەی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە،" لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی هەمیشەیی لە هەڵگرتنی بەرپرسیاڕێتی نیشتیمانی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و خزمەتکردنی گەلی عێراق و بەتایبەت کورد، پێویستە دەست لەناودەست لەگەڵ هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکان هەموو ئەو ئالنگاری و لەمپەڕانە تێپەڕێنین کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت بۆ پاراستنی نەوەکانمان و دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکە".
شایانی باسە ڕۆژی شەممە، لەمیانەی بەڕێوەچونی دیداری یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی نوێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
Your Comment