قەیس خەزعەلی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کرد ئەوەش بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆکی یەکێتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکیدا کەبەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد رایگەیاند: پێویستە دەست لەناودەست لەگەڵ هێزە سیاسییەکان و بەرەنگاری گشت ئالنگاری و ئەو لەمپەڕانە ببینەوە کە وڵاتەکەمان رووبەڕوویان دەبێتەوە.

لە پەیامەکەی قەیس خەزعەلیدا هاتووە: "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برام بافڵ تاڵەبانی بەڕێز دەکەم، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بەردەوامبوون لەسەر رێچکە نیشتیمانییەکەی سەرکردەی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە،" لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی هەمیشەیی لە هەڵگرتنی بەرپرسیاڕێتی نیشتیمانی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و خزمەتکردنی گەلی عێراق و بەتایبەت کورد، پێویستە دەست لەناودەست لەگەڵ هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکان هەموو ئەو ئالنگاری و لەمپەڕانە تێپەڕێنین کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت بۆ پاراستنی نەوەکانمان و دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکە".

شایانی باسە ڕۆژی شەممە، لەمیانەی بەڕێوەچونی دیداری یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی نوێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستنیشان کرا.

News Code 6082

Your Comment

You are replying to: .
captcha