کوردپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "عەرەبی ئەلجەدید"، ئیتان داس گۆڵدریچ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دۆسیه‌ی سووریا و وڵاتانی شام له نووسینگه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی خواروو رایگەیاندووە کە ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له هاندانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانی سووریا بەمەبەستی سەقامگیریکردنی هەرێمەکە.
مانگی ئازار رابردووش ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە لەلێدوانێکدا وتی: "له‌گه‌ڵ زه‌هره بێڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سوریا‌و عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمەریکا و جین گافیتۆ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گه‌شتێكمان بۆ ناوچه‌كه کردن به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی یه‌كگرتۆویی لایەنە كوردییەکان."
گۆڵدریچ بە رۆژنامە عەرەبییەکەی وتووە:له باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی ئابوری و سه‌قامگیری هه‌رێمەکە و شه‌ڕی به‌رده‌وام دژ به داعش، چاومان به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات كه‌وت."
ناوبراو وتووشیەتی: "په‌یوه‌ندییه لایەنە كوردییەکان له ناوخۆدا، به‌شێك بوون له‌و گفتوگۆیانەی لە عێراق و سوریا ئەنجامیانداون".
لە ڕووی ئابورییشەوە، گۆڵدریچ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا هەوڵدەدات بارودۆخی ئابووری لە ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان و باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ڕێگەی مۆڵەتی گشتی ژمارە 22 بۆ وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت باشتر بکات."
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئەمه‌ریکا به بڕیارێك ناوچه‌كانی كوردستانی سووریا و باكووری رۆژئاوای سووریای له سزاكانی قه‌یسه‌ر بەدەرکرد، كه به‌سه‌ر رژێمی سوریادا سه‌پێنراوه، بەڵام ئەو بەدەرکردنەی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كانی ئیدله‌ب و عەفرینی نه‌گرتەوه كه له ژێر هه‌ژموونی توركیادان.
لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment