بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنفرانسی جیهانیی هەورامان بە دروشمی کەلەپوری جیهانیی هەورامان و گەشەپێدانی بەردەوام، گرنگیی تۆماری جیهانیی هەورامان لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە دەخاتەڕوو کە چۆن ئەم تۆمارە مێژوییە بکرێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ گەشەپێدانی هەورامان.
لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی شەممە 7ی گوڵان، پانێڵی دەستپێشخەری تۆماری جیهانیی؛ کلتور و گەشەپێدانی بەردەوام، لە ژیر ناونیشانی (دیبلۆماسییەت و پەیوەندی نێودەوڵەتی) بەڕێوەچوو و سیامەک بەهرامی مامۆستای زانکۆی کرماشان بابەتێکی لەسەر گرنگیی تۆماری جیهانیی هەورامان پێشکەش کرد.
Your Comment