بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوی کرده‌وه، بانگهێشتی عەلی رەزا گۆنای، باڵیۆزی تورکیا له به‌غدا کراوه و سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه فراوانه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی که چه‌ند رۆژێکه ده‌ستیپێکردوه داوای روونکردنه‌وه‌ی لێکراوه، که کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر ناوچه‌که و نامه‌یه‌کی توندی راده‌ست کردوه و داوای کۆتایی پێهێنانی ئەو کارەی کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، حکوومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای له تورکیا کردووه هه‌موو هێزه سه‌ربازه‌کانی له خاکی عێراقدا بکشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ریی خاکی عێراق بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ش کردووه، "عێراق مافی خۆیەتی رێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرێتەبەر بەپێی بەندەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاساکانی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو کارە دوژمنکارانه و یەکلایەنەی تورکیا، کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا ئەنجام دەدرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "تورکیا ده‌ستدرێژی کردوه‌ته سه‌ر خاکی عێراق و هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نیه، چوونکه به‌پێی مادده‌ی 51ی دەستووری نەتەوەیەکگرتووەکان، نابێت سه‌روه‌ریی هیچ ده‌وڵه‌تێک پێشێل بکرێت".
روونیش کراوه‌ته‌وه، "لێره‌دا ئه‌وه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه، بوونی زۆربه‌ی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان "PKK" له باکووری عێراق، له ئه‌نجامی رێککه‌وتنێکی نێوان په‌که‌که و حکوومه‌تی تورکیایه، هاوکات ره‌تکردنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی عێراقیش له‌وه نیشان ده‌ده‌ین، که له ده‌ستدرێژی کردنه‌کانی تورکیا له‌ناو خاکی عێراق ده‌یبینین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراق نابێته زه‌مینه‌سازییه‌کی گونجاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی هاوبه‌ش و به‌رده‌وام بۆ ته‌حه‌دیاته ئه‌منییه‌کان، که پێشینه‌دان بۆ هاوکاری ئه‌منی له نێوان هه‌ردوولا، رێگه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌یه بۆ پێکاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه داواکراوه‌کان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌کان".
Your Comment