سیاسەتوانێکی دێرینی عێراقی: وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانن لە سەرهەڵدانی عێراقێکی بەهێز

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مسال ئەلالوسی سیاسەتوانی دێرینی عێراقی جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانن لە سەرهەڵدانی عێراقێکی بەهێز.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسال ئەلالوسی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی نیشتمانیی عێراق (نینا) دەڵێت: وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی ترسیان لەوە هەیە کە عێراق پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی خۆی بەهێز بکات، بۆیە هەوڵ دەدەن ئەم وڵاتە دوور بخەنەوە لە ئەوەی کە هیچ ڕۆڵێک لە ناوچەکەدا بگێڕێت.

ناوبراو وتیشی: ئەم وڵاتانە دەیانەوێت عێراق گۆڕەپانی پێکدادان و ناکۆکی تاکوو زەبر لە سەربەخۆیی ئەم وڵاتە بدەن.

News Code 5711

Your Comment

You are replying to: .
captcha