لە ڕاپۆرتێکدا ئەمریکا ڕەخنە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ‏جیهاندا بڵاوکردەوە، کە بەشەێکی تایبەتە بە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەو پێشێلکارییانە کراوە کە وەک خۆیان نووسیویانە، لەلایەن هێزەچەکدارەکان و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان، پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێن، سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە ئەنجامدانی پێشێلکاریی پشتڕاستکراوە تۆمەتبار دەکات.

ڕاپۆرتە ئەمریکییەکە ناوی “هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پۆلیس و هێزەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها هێزەکانی ئاسایش، دەزگا هەواڵگرییەکان و ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان”ی هێناوە و دەڵێت، بەشدارن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان”.

لەبارەی عێراقیشەوە، ڕاپۆرتەکە باس لە هێزە ئەمنی و چەکدارییەکانی عێراق دەکات و دەڵێت: ئەو هێزانە بەشێکە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام زۆرینەی کارەکانیان لە دەرەوەی کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.

سەبارەت بە پێشێلکارییەکان باسی لەوەکردووە، عێراق پێشێلکاریی پشتڕاستکارەوەی بەرامبەر خەڵکی سڤیل تێدا ئەنجامدەدرێت، لەوانە، کوشتنی نائاسایی، کوشتن لەدەرەوەی یاسا لەلایەن دەزگا و هێزە حکوومییەکانەوە.

ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دۆخی زیندانی لە سەرتاسەری عێراقدا بە سەخت وەسف کردووە و دەڵێت: هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە، ئەوە جگە لەوەی باسی چەند پێشێلکارییەکی دیکە دەکات، لەوانە، گرتن و چاودێری کردنی نایاسایی، دەستێوەردانی نایاسایی لە کاری تایبەت، سزادانی ئەندامانی خێزانی تاوانبارەکان، بەسەربازکردن و بەکارهێنانی نایاسایی منداڵان، دانانی ڕێکار و مەرجی مەترسیدار لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و میدیاکان، لەناویاندا توندوتیژی یان هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان بە توندوتیژی، چاودێری کردن، مەرجی مەترسیدار بۆ ئازادیی ئینتەرنێت و دەستێوەردانی مەترسیدار لە ئازادییەکانی کۆمەڵگا و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بۆ پێشێلکارییەکان دژبە ژنان و منداڵانی عێراق دەکات، بەجۆرێک لە عێراق خراپترین شێوازەکانی کارکردن بە منداڵان هەیە. هەروەها توندوتیژی لەناو کامپەکانی ئاوارەکان و گەندەڵیی مەترسیدار و نەبوونی لێپرسینەوە لە ئەنجامدانی توندوتیژیی بەرامبەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

ئەمە جگە لەوەی نەیشاردووەتەوە کە لە عێراق پێشێلکاری بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکان دەکرێت بەبێ ئەوەی ئەنجامدەرانیان ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

News Code 5708

Your Comment

You are replying to: .
captcha