لە ئێستاشدا پارتی و یەکێتی لە بەغدا تەنها شەڕیان لەسەر پۆست و ئیمتیازات چڕکردووەتەو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لە دونیادا نییە ئۆپۆزسیۆن پەرلەمان پەکبخات تا دوو حزبی دەسەڵات لەسەر تاڵانی داهات رێکدەکەون. دەشڵێت، پەرلەمان تاکە دامەزراوەیە ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت تیایدا بەرگری لە مافی خەڵک بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشداری نەوەی نوێ لە دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا لە وەڵامی بەشێک لە ڕەخنەکانیشدا شاسوار عەبدوالواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سیمینارێکیدا لە بەریتانیا وەڵامی رەخنەکانی دایەوە.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لە دونیادا نییە حزبی ئۆپۆزسیۆن پەرلەمان پەک بخات تاوەکو دوو حیزبی دەسەڵات لەسەر دزی و تاڵانی داهاتی وڵات رێک دەکەون. باسی لەوەشکرد، ئەوان وەک ئۆپۆزسیۆن نایانەوێت دانیشتنەکانی پەرلەمان پەکبخەن چونکە تاکە دامەزراوەیە کە ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بوونی هەبێت تیایدا و بەرگری لە مافی خەڵک بکات.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی، لە دوای کۆبوونەوەکەی پەرلەمانەوە، ئەو راستیە ئاشکرابوو کە جگە لە پارتی و یەکێتی لەمەودوا کورد نوێنەری دیکەشی هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمیش چاوەکان لەسەر نەوەی نوێ زۆر زیاترە وەک لەسەر حیزبەکانی تر و زۆرینەی رەهای هاوڵاتییان و تەنانەت لایەنەکانیش، سەرقاڵی نەوەی نوێ و هەڵوێستەکانی نەوەی نوێن.

عەبدولواحید راشیگەیاند، لە رابردو و تەنانەت لە ئێستاشدا پارتی و یەکێتی لە بەغدا تەنها شەڕیان لەسەر پۆست و ئیمتیازات چڕکردووەتەوە و بەڵام هەر لەسەرەتای دروستبونیانەوە نەوەی نوێ وهاوپەیمانی لەپێناو خەڵک؛ پۆست و ئیمتیازاتیان ڕەتکردوەتەوە و بۆ هەر پرسێک لاپەڕەی داخوازییەکانی خەڵک دەکەن بە پێشمەرج بۆ لایەنەکانی تر.

News Code 5559

Your Comment

You are replying to: .
captcha