کوردپرێس:
ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد که 12 منداڵیان له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا ڕاده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كردو‌وه كه خێزانه‌كانیان به ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی بوون و له ڕیزی گرووپی تیرۆریستیی داعش له سووریا كوژراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له 10 ساڵ كه‌متره.
جێی ئاماژه‌یه؛ له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ له‌خۆگرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه فه‌ڕه‌نسییانه‌ی كه خێزانه‌كانیان چه‌كداری داعش بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment