ھاوكاریی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێم وه‌ستاوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی کۆنتڕۆڵ‌کردنی قه‌یرانه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: هێشتا ملیۆنێک و 100 هه‌زار ئاوار له‌ هه‌رێم ماون و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هاوکاریی ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش به‌وان وه‌ستاوه‌.

کوردپرێس:

ھۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ ھه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان وه‌ستاوه‌ و له‌ ئێستادا ملیۆنێک و ١٠٠ھه‌زار ئاواره‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان ماون و ھاوكاریی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بۆ ئاواره‌كان وه‌ستاوه‌، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراقیش ھاوكارییان ناكات و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بودجه‌یان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆیه‌ دۆخی ئاواره‌كان زۆر خراپه‌".

ناوبراو گوتیشی: له‌ ئێستادا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر جێگا و ڕێگای خۆیان دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ھه‌رێمی كوردستان چوونكه‌ تاوه‌كوو ئێستا دوو ھه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ھۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دۆخی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا باش نییه‌، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری نییه‌ و ڕۆژانه‌ خه‌ڵک ده‌كوژرێت بۆیه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ناتوانێ له‌و دۆخه‌دا بژیت و دووباره‌ ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54199

Your Comment

You are replying to: .
captcha