بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو له گوتارێكیدا كه له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ له سێرت دوو ئەندامی په‌كه‌كه كه یه‌كێكیان ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندا بووه لە کوژراوە و چوار هێزی دیكه‌ش له‌ناو حهشارگهیێكدا له باتمان ده‌ستگیركراون كه یه‌كێكیان ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ساڵی رابردووی باتمانه كه به هۆیه‌وه هه‌شت جه‌ندرمه گیانیان لەدەستدا.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا باسی له‌وه كرد كه ناهێڵن خوێنیان به فیڕۆ بڕوات و گوتی: ''به هه‌ر شێوه‌یێک ئه‌وانه له هه‌ر شوێنێک خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن با خۆیان حه‌شار بده‌ن، ده‌چینه لانهكانیانهوه و هێزەکانمان ئه‌وانه ده‌دۆزنه‌وه و كاری پێویست ده‌كه‌ن. ناوبراو وتیشی: "له سەرەتای ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌نها له ناوخۆی توركیا تێكڕا ٤٣٣ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه''.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment