داعش هه‌وڵه‌کانی بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوژراوه‌کانیان له‌ هێزه‌کانی عێراق چڕ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاره‌زایێکی بواری ئه‌منیی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر هه‌وڵی جیدیی که‌سوکاری داعش بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی کوژراوه‌کانیان له‌ هێزی ئه‌و وڵاته‌ و پێشمه‌رگه‌ و ته‌ئکید له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی چاودێری له‌سه‌ر خێزانه‌کانی داعش ده‌کاته‌وه‌.

کوردپرێس:

هاوكار جاف شاره‌زای‌ بواری‌ ئه‌منی‌ به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "ئه‌و په‌یامه‌ی‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی‌ له‌مدواییه‌دا به ‌ڤیدیۆ بڵاوی كرده‌وه‌ په‌یامێک بوو بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له ‌كرده‌وه‌كانیان چ له ‌ڕووی‌ سه‌ربازی‌ و چ له ‌ڕووی‌ كرده‌وه‌كانیان".

جاف وتیشی‌: "دیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا له‌ سنووری‌ (مه‌خموور، مووسڵ، جزیره‌، خانه‌قین و تكریت) و چه‌ند ناوچه‌یێكی‌ دیكه‌ داعش كرده‌وه‌كانیان زۆر زیادی كردووه‌ و ڕۆژانه‌ به ‌به‌رده‌وامی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شت كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ به‌ شێوه‌ی‌ جیا جیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كرده‌وه‌كانیان ڕوو له ‌زیادبوونه‌ به‌تایبه‌ت له‌م مانگه‌ی‌ ڕه‌مه‌زانه‌دا".

ناوبراو هۆكاری‌ زیادبوونی‌ كرده‌وه‌كانی‌ داعشی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ناكامڵی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییانه‌ی‌ سوپای‌ عێراق كردی‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ شاره‌كان له ‌ده‌ستی‌ داعش چوونكه‌ وه‌كوو جاف وتی‌: "ده‌بوو دوای‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی و زه‌مینی‌، ئۆپه‌راسیۆنی‌ هه‌واڵگری‌ به‌رده‌وام بوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش و كه‌سوكاری‌ كوژراوه‌كان له ‌ژێر چاودێریدا بوونایه‌".

شاره‌زاكه‌ی‌ بواری‌ ئه‌منی ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌و داعشانه‌ی‌ ئێستا له ‌ناوچه‌كان بوونیان هه‌یه‌ كه‌سوكاری‌ داعشه‌ كوژراوه‌كانن كه‌ له‌ ڕیزه‌كانی‌ داعش له‌ شه‌ڕی‌ مووسڵ و ئه‌و بۆردومانه‌ی‌ كراون، ئێستا خۆیان ڕێكخستۆته‌وه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوژراوه‌كانیان".

هاوکار جاف باسی‌ له‌وه‌ش كرد: "به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ زۆربوونی‌ كرده‌وه‌كان بۆ خراپی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئیداره‌ی‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵک بێ هیوا بووه‌ له‌ حكوومه‌تی‌ عێراق".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53927

Your Comment

You are replying to: .
captcha