به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاڤووز سه‌لیم كران جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا باس له‌وه ده‌كه‌ن که ئه‌مریكا تا سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران واده‌ی بۆ توركیا داناوه له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می S-400 گوتی: "به فه‌رمی شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان ئاراسته نه‌كراوه. ئه‌مریكا له مانگی ئاداردا داواكارییه‌كانی پێشووتری نوێ كرده‌وه له‌باره‌ی پاتریۆته‌وه كه دڵنیایی نه‌دا به ئێمه. پێمانوایه لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست بێت".
یاڤوز سه‌لیم كران باسی له‌وه كرد كه توركیا له‌باره‌ی S-400 هێشتا له‌سه‌ر بڕیاری خۆیه‌تی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بابه‌تی S-400 ئیدی ڕێككه‌وتنێكه ته‌واو بووه و شاره‌زایانیان له‌باره‌ی سیسته‌می S-400وه ده‌ستیان به مه‌شق كردووه.
شایانی باسه؛ كه‌ناڵی CNBC ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه "واشنتن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره كردووه له ڕێككه‌وتنی كڕینی سیسته‌می ئێس- 400ی ڕووسی بكشێنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی دوو هه‌فته‌ییان دیاری كردووه و گوتوویانه ئه‌وه دوامۆڵه‌ته و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست له كڕینی ئه‌و سیسته‌مه ڕووسییه هه‌ڵگرن و ئه‌گه‌ر توركیا ڕێوشوێنه‌كانی گه‌یشتن به سیسته‌می ئێس- 400 ته‌واو بكات، ڕووبه‌ڕووی ده‌رهاوێشته ڕاسته‌قینه نێگه‌تیڤه‌کان ده‌بێته‌وه. یه‌كێک له‌وانه كه‌نارگیركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه له كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له جۆری F-35 و ئه‌و خه‌رجیانه‌شی بۆ داواكاریی كڕینی 100 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره داویه‌تی و هێشتا فڕۆكه‌كانیشی ده‌ستنه‌كه‌وتووه له كیسی ده‌چێت. جگه له‌وه‌ش توركیا ڕووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی دیكه‌ی ناتۆ ده‌بێته‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment