به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای Refinitiv که جووڵه‌ی که‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌کان کۆنتڕۆڵ ده‌کات دەڵێت له ڕۆژی 6ی مه‌ی 2019وه که ئه‌مریکا داوای لێخۆشبوونی هه‌ندێک وڵات وه‌ک تورکیای بۆ کڕینی نه‌وتی ئێران درێژ نەکردەوە، توركیاش به‌نده‌ره‌كانی به ڕووی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئێران‌دا داخستووه و له‌بری نه‌وتی خاوی ئێرانی پشتی به نه‌وتی خاوی عێراق، کازاخستان و ڕووسیا به‌ستووه؛ ئەوەش وه‌ک پابه‌ندبوونێكی ته‌واو به سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ر ئێران‌دا.
سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداریش به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی گوتووه: کۆمپانیای تایبه‌ت به پاڵاوتنی نه‌وت(Tüpraş) که ته‌قریبه‌ن تێکڕای نه‌وتی هاورده‌کراوی تورکیا به‌کار ده‌هێنێت پێش یه‌كی ئه‌م مانگه (ئایار) فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بۆ ئەوەی واده‌ی لێخۆشبوو‌ن بۆ کڕینی نه‌وتی ئێران درێژ بکاتەوە به‌ڵام كاتێک ئه‌مه‌ریكا ئه‌و واده‌یه‌ی درێژ نه‌کرده‌وه ئه‌وانیش بڕیاریان داوه كۆتایی به هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران بهێنن.
هه‌ر به‌پێی داتا و زانیارییه‌كان، له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ڕابردووه‌وه توركیا هاورده‌ی نەوتی ئێرانی كه‌م كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که سیاسه‌توانانی ئه‌نقه‌ره پێشتر به ڕاشکاوانه دژایه‌تیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاندبوو و باسیان له‌وه کردبوو که ئه‌م سزایانه نایاسایین.
ئێحسان ئه‌لحه‌ق کارناسی نه‌وتی Refinitiv ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: له 20 تانکه‌ری هه‌ڵگری نه‌وت که له‌م مانگه‌دا ڕوویان له به‌نده‌ره‌کانی تورکیا کردووه كهشتییێكی نه‌وتهه‌ڵگر كه (130) تۆن نه‌وتی له ئێرانه‌وه باركردبوو له‌ڕێی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و توركیا ڕێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه و سیسته‌می به‌دواداچوون (GPS)ی كوژاندووه‌ته‌وه و به‌پێی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانیش پێده‌چێت ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره له به‌نده‌ری بانیاس له سووریا نه‌وته‌كه‌ی خاڵی كردبێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment