بۆ ناوبژیڤانی لەنێوان ئێران و ئەمریکا، عێراق لیژنەیێکی باڵا پێکدێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی ئیدیعا دەکات کە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە فەرمانی کردووە لیژنەیێکی باڵای دانووستانکار بە مەبەستی نێوەندگیریی لە نێوان ئێران و ئەمریکا پێکبهێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر ساعدی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ئیدیعای کرد عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەرکردووە لیژنەیێکی باڵای دانووستانکار بە بەرپرسیارێتی ژمارەیێک لە بەرپرسانی باڵای عێراق پێکبهێندرێت تاکوو بۆ ناوبژیڤانی لەنێوان ئێران و ئەمریکا دەسبەکار ببن.

ساعدی لەمبارەوە زیاتر وتی: سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە کۆمیتەیێکی دانووستانکاری باڵا لە هەریەک لە محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و فالح فەیاز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پێکبهێندرێت.

ئەم شرۆڤەکارە عێراقییە ئاشکراشی کرد کۆمیتەکە ئامادەیە عێراق بەجێبێڵێت و گفتوگۆکان لەگەڵ هەموو لایەنە پێوەندیدارەکاندا بۆ ڕێگری کردن لە پێکدادانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەست پێبکات.

ساعدی لە کۆتاییدا وەبیری هێنایەوە ئەمریکا و ئێران ئینتیمایان بەمەیە کە جگە لە عەمان و سویسڕا کە هەوڵەکانیان بۆ ئارام کردنەوەی دۆخەکە دەست پێکردووە عێراقیش ڕۆڵێکی گرینگ بۆ جێگیر کردنی ئاشتی بگێڕێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53748

Your Comment

You are replying to: .
captcha