به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه باسی له‌وه کرد که هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراوی نێوان ئێران و ئه‌مریکا به‌ته‌واوه‌تی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌نتکام که فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ندی له‌ئه‌ستۆدایه له به‌یاننامه‌که‌یدا ئیدعای کردووه که هه‌ندێک زانیاریی ئه‌منیی متمانه‌پێکراو له ده‌ستی داموده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌م وڵاته‌دایه که باس له هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات.
فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریکا ئیدعای کرد که زانیارییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌مزووانه‌ی ئێران دژی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش سه‌رجه‌م هێزه‌کانی جێگیرکراوی ئه‌مریکا له ناو خاکی عێراق و سووریا به‌ته‌واوه‌تی بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ڕێوشوێنی پێویستیش بگیردرێته‌به‌ر.
له‌مباره‌وه بیل ئۆربان وته‌بێژی سه‌نتکام وێڕای ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێزی به‌شداربووی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له‌ژێر ناوی "ئیراده‌ی پته‌و" به‌ته‌واوه‌تی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان جه‌ختی کرده‌وه که هێشتا له نزیکه‌وه چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراو بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌که‌ین.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ژێنڕاڵ کریس گیکا جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کاروباری پلان‌داڕێژی ستراتێژی و هه‌واڵگری بریکاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا پاتریک شاناهانی وه‌ڕه‌ز کردووه و به‌م بۆنه‌وه فه‌رمانی به ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی سوپای وڵاته‌که‌ی دا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه لێدوانه‌کانی ناوبراو ڕه‌ت بکه‌نه‌وه.
شایانی باسه؛ ئه‌م ژێنڕاڵه به‌ریتانییه ڕۆژی ڕابردوو له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له بینای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکادا ته‌ئکیدی کردبوو که هیچ جۆره زانیارییێکیان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌وان دژی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له خاکی عێراق و سووریا به‌ده‌سته‌وه نییه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ سه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment