ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پرۆژه‌ی‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت ئاماده‌ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پرۆژه‌یێک تایبه‌ت به‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت و هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاماده‌ ده‌كات و جێگری‌ لیژنه‌ی‌ یاسایش له ‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش شێوازی‌ كاركردنیان له‌پرۆژه‌كه‌ و ئامانجه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات.

کوردپرێس: ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ راگه‌یاند: "وه‌ک لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌شی یاسایی زانكۆی جیهان پرۆژه‌یێكمان ئاماده ‌كردووه‌ تایبه‌ت به‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت و هه‌مواری یاسای ژماره‌ 3ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، بڕیاره‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ پێدابكه‌ین و له‌ 21ی‌ ئه‌م مانگه‌ش رایبگه‌یێێنین".

ئه‌نوه‌ر تاهیر وتیشی‌: "ئامانجمان له ‌پرۆژه‌كه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و به‌رجه‌سته‌كردنی‌ لامه‌ركه‌زیه‌ته‌ بۆ پارێزگاكان، بۆئه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌كان له‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ زیاتر كه‌ڵه‌كه‌ نه‌بن و دادپه‌روه‌ری‌ به‌رجه‌سته‌بێت".

ناوبراو ده‌شڵێت: پرۆژه‌كه‌ ده‌ده‌ین به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بكرێته‌ یاسا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53656

Your Comment

You are replying to: .
captcha