خەڵاتی کۆشکی سپی درایە مامۆستایێکی زانکۆی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایێکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە خەڵات کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاهۆ سەعید، مامۆستای زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و یەكێک لەو پەرلەمانتارانەی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان ماوەیێک لە فراكسیۆنی گۆڕان پەرلەمانتار بوو، دواتر لەگەڵ سێ پەرلەمانتاری هاوڕێی دەست لەكاركێشانەوەیان لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشكەش كرد.

لە بارەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە، شاهۆ سەعید رایگەیاندووە: "بە خۆشحاڵییەوە، لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا "دۆناڵد ترەمپ" و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "مایک پۆمپیۆ" بە بڕوانامەی "هیوبێرت ئێچ هامفری" خەڵات کرام".

ناوبراو وتووشیەتی: "ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوی ئەمریکاوە دەبەخشرێتە دەستەبژێرێک لە کەسایەتییە ئەکادیمی و کاریگەرەکان لەسەر ئاستی جیهان".

دوکتور شاهۆ سەعید لە ساڵی 1970 لە سلێمانی لە دایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەدەب و زمانی عەرەبیدا لە پسپۆڕی "فەلسەفەی رەخنە"دا. مامۆستا بووە تا پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی (2000-2009) ، وانەبێژی فیکری سیاسی هاوچەرخ بووە لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سلێمانی (2006-2009)، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەردەم بووە (1999-2009)، خاوەنی ژمارەیێک کتێب و نووسین و وەرگێڕانە بە هەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی، ئه‌ندامى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، لە خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان ئەندام بووە و دواتر بەهۆی نیگەرانی لە بزووتنەوەكەی لەگەڵ سێ ئەندامی پەرلەمان دەستیان لەكاركێشایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53627

Your Comment

You are replying to: .
captcha