کوردپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاى ڕووسیا، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دواى چه‌ند كۆبونهوهیێک له‌گه‌ڵ سوپاى ڕووسیاى جێگیر لە كوردستانی سووریا، ڕه‌زامه‌ندییان نیشان داوه بۆ پاراستنى عه‌ین عیسا ئه‌و شارۆچكه‌یه ڕاده‌ستى سوپاى سووریا بكه‌ن بۆ پاراستنى لهداگیركردنى له‌لایه‌ن توركیا و گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكارى و پاڵپشتى ده‌كرێن.
له‌وباره‌یه‌وه سهرچاوهیێكى فه‌رمى به‌شه‌فه‌ق نیوزى وتووه، "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌ڕاستییه‌وه و جگه له دوو كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ڕووسیا هیچ كۆبونهوهیێک نه‌كراوه و له‌و كۆبوونه‌وانه‌ش هیچ ڕهزامهندییێكمان نیشان نه‌داوه ئێمه پاشه‌كشه بكه‌ین و شارۆچكه‌كه ڕاده‌ستى سوپاى سووریا بكه‌ین، به‌هیچ شێوه‌یێک پاشه‌كشه ناكه‌ین".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده، له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ڕووسیادا ڕه‌زامه‌ندیمان نیشان داوه ڕووسیا و سوپاى سووریا چه‌ند خاڵێكى سه‌ربازیى هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌چه‌ند ناوچه‌یێكى جیاوازى عه‌ین عیسادا، "نه‌ك ئێمه له‌و شارۆچكه‌یه پاشه‌كشه بكه‌ین و بێینه ده‌ره‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ى زیاتر لەدوو هەفتەیە لەگوندەکانی (ئەلمەشرەف، ئەلجەبل، سەیداو معقله) پێکدادانی توند لەنێوان سوپای تورکیا و گرووپه‌كانى سەربە تورکیا لەگەڵ هەسەدەدا هەیە.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment