کوردپرێس:
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 4ی 5ی 2019 لیژنه‌ی بینینی مانگ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه فهرعییهكان بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگ له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینراوه سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و ڕۆژی دووشه‌ممه 6ی 5ی 2019 یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقیش له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاشکرای کردووه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه مانگ نه‌بینراوه بۆیه ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment