هه‌رێمی کوردستان یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی دیاری كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی دیاری کرد و گوتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مانگ نه‌بینراوه‌ بۆیه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.

کوردپرێس:

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 4ی 5ی 2019 لیژنه‌ی بینینی مانگ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ فه‌رعییه‌كان بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگ له ‌ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بینراوه‌ سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه ‌و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 6ی 5ی 2019 یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌.

هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقیش له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاشکرای کردووه‌: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ مانگ نه‌بینراوه‌ بۆیه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53488

Your Comment

You are replying to: .
captcha