کوردپرێس: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە دوو بەربژێری جیا، لەنێو رکابەریی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقن. دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێتیی پێی باشە یەک بەربژێری هاوبەشمان هەبێت، چوونکە بە یەکگرتوویی سەنگمان زیاتر دەبێت و گوتیشی: "پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، چەقبەستوو نییە و دەرفەت بۆ گفتوگۆکردن ماوە، ئێمە جگە لە دانوستاندن رێگەی دیکەمان نییە، ئەم بابەتە لە شەڕی ناوخۆ قورس‌تر نییە و دەکرێ دانوستاندن لە هەر کاتێکدا بووبێت بکرێ".
دیلان غەفوور ئاماژەی بەوەکرد، لە رابردوودا کاری هاوبەشمان زۆربووە و دەشبێت، یەکێتی بۆ دانوستاندنێکی جیددیی و یەکلاکەرەوە ئامادەیە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7.3.2022، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له کاتی بەشداریکردنی لە كۆنگره‌ى پێنجه‌مى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانىدا، له‌باره‌ى گفتوگۆى نێوان یه‌كێتى و پارتى له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆکكۆمار، گوتى: "ئێمه زۆر جار له‌گه‌ڵ پارتى گه‌یشتووینه‌ته هێڵى سوور، به‌ڵام دواتر گه‌یشتووینه‌ته‌وه رێككه‌وتن".
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان کاک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانیدا باس له‌وه كرابوو، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ بەربژێری هاوبه‌ش ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر نا كاندیدى هه‌رلایه‌ك ده‌رچوو، پیرۆزبایی لێدەکەین.
سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر یەکێتی کۆبوونەوەی بوێ، ئەوە شتێکی باشە و پێشوازیی لێدەکەین، چونکە یەکڕیزی کورد، پلانی پارتی و فەرمانی سەرۆک بارزانییە، ئەگەر یەکێتی بە فەرمی بێتە پێشەوە، پارتی هەرگیز لەو پرسانەدا کێشەی نەبووە و ناشبێت.
سەباح سوبحی ئاماژەی بەوەشکرد، داواکردنی کۆبوونەوە و دانوستاندن، لە رێگەی راگەیاندنەوە نابێت و دەبێ بە فەرمی بێت.
لەبارەی بەربژێری پارتیش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئەو پەرلەمانتارە گوتی:" تاوەکو ئێستا، رێبەر ئەحمەد، تاکە بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانە".
Your Comment