ئەردۆغان ڕەخنە لە ئەندامانی پێشووی ئاکپارتی دەگرێت

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی دا بە هەوڵی چەند ئەندامی پێشووی ئاکپارتی لەوان ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ، عەبدوڵڵا گویل و عەلی باباجان بۆ دامەزراندنی حزب و وتی: لەحاڵێکدا کە ئێمە لە دەرەوە سەرقاڵی شەڕین هەندێک کەس لە ناوخۆدا دژی ئێمە چالاکن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا بەبێ ئەوەی کە ناولەکەسێک ببات ڕایگەیاند: هەوڵی ژمارەیێک کەس لەناوخۆی حزب کە پلە و پێگەشیان بەدەست هێناوە لەو چەشنە هەوڵە نییە کە چاوپۆشی لێبکرێت. دەتوانم بڵێم ئەوان دژ بە ئێمە خراپە دەکەن.

ئەردۆغان جەختی کردەوە ئەوانەی کە لە ئەخلاقی هەڵسوکەوت بێ بەشن هیچ کات ناتوانن خۆیان بسەلمێنن. با ئەوان باش بزانن کاتی خۆی حسابیان لەگەڵ دەکەین، بڕیار نییە ئێمە لەسەر کۆڵمان بیانگەڕێنێن.

سەرچاوە: هابرتورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53378

Your Comment

You are replying to: .
captcha