بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیێکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەموو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستەجەمعی تێدا نەماوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش کردووە: جووڵانەوەکە بەجۆرێک لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت.
هەر لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ئێمە ئۆرگانە سەرەکییە ھەڵبژێردراوەکانی نەوەی نوێ، لەبەردەم رای گشتی و گەلەکەمان رایدەگەیێنین، دیدگای ئێمە جیاوازە و سوورین لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئەو بنەمایانەی بانگەشەمان بۆ کردن و نەوەی نوێمان لەسەر دامەزراند.
جەختیشیان کردووەتەوە "ئیتر رێگە نادەین نەوەی نوێ لە بێدەنگییدا بکرێتە بازنەیێکی تری شکستی سیاسەت و ئامرازی خولیا و بەرژەوەندی تایبەتی".
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێن: "بۆ کۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و حوکمی بنەماڵە کە لە ٢٨ ساڵی رابردوودا بوونەتە مایەی شکست و کارەسات بۆ گەلەکەمان، وەک ھەمیشە بێسڵەمینەوە و شێلگیرانە، بەردەوام دەبین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment